به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (شه‌ممه/ 18ی سه‌رماوه‌ز) ڕێوڕه‌سمێک له قایمقامێتیی پیرانشار به‌ڕێوه چوو که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا عه‌لی تورابی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیاری نوێ ئه‌و قایمقامێتییه ده‌ستنیشان کرا.
تورابی کوردی نه‌غه‌ده‌یه که به‌خشداریی شاری نالووسی شنۆی له ناو کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.
شایانی باسه؛ له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئه‌رده‌وان نه‌وسوودی قایمقامی شاری پیرانشار به دوای یه‌ک ساڵ ناکۆکی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خه‌ڵک له په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر کار لابرا و حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵاهی جێگره‌که‌ی وه‌کوو سه‌رپه‌ره‌شتیار ناسێندرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment