به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ سێرگه‌ی ڕۆدسکۆی سه‌رۆکی ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رکانی سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه هێزی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته له ئۆپه‌راسیۆنی شکست پێهێنانی داعش له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه هاوپشتی کورده‌کان بوون.
به گوێره‌ی نووسراوه‌ی ئاسۆشیتێدپرێس ئه‌وه یه‌که‌م جاره ڕووسیا ئه‌و هه‌واڵه ڕاده‌گه‌یێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت هاوکاریی نێوان سوپای ڕووسیا و کورده‌کان سامانی پێدراوه.
ئه‌و ژێنڕاڵه ڕووسییه زیادی ده‌کات: ئێستاکه سوپای ڕووسیا و کورده‌کانی سووریا له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ عێراقیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و تیرۆریستانی داعشیان له ناوچه‌که کردۆته ده‌ره‌وه.
ڕۆدسکۆی جه‌ختی کردۆته‌وه: ئه‌رکی به‌رنامه‌داڕشتن بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه وه‌ئه‌ستۆی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا بووه و ههماههنگییهکهشی له ڕێگای ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ڕووسه‌کان و کورده‌کان و عه‌شیره خۆجێییه‌کانه‌وه ئه‌نجام بووه.
فڕۆکه ڕووسییه‌کانیش ڕۆڵی پاڵپشتیکه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان گێڕاوه و هه‌موو ڕۆژێک 100 ئۆپه‌راسیۆنی فڕین و تۆپباران کردنیان له ناوچه‌که ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: ئاسۆشیتێدپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment