کورده‌کانی سووریا ئێستاکه‌ پێویستیان به‌ چه‌کی قورس نییه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی هێزی سووریای دیموکراتیک ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی قورسی هاوشێوه‌ی ڕه‌قه‌مان له‌ پێش نییه‌ پێویستمان به‌ چه‌کی قورس نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسه‌ ئه‌مریکییه‌کان پاش لێدوانی به‌رپرسه‌ تورکه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنی ئه‌مریکا بۆ ڕاگرتنی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا گوتوویانه‌: سه‌رقاڵی هه‌ندێک گۆڕانکارین له‌ به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ له‌ سووریا و شێوازی ته‌عامول کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ به‌ تایبه‌ت کورده‌کان.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکاش گوتوویه‌تی: کورده‌کان به‌ ڕێژه‌ی پێویست چه‌کیان لایه‌ و ئێستاش ده‌بێت ته‌رکیز بکه‌ینه‌ سه‌ر سه‌قامگیریی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کراون.

مسته‌فا بالی که‌ پاش جیابوونه‌وه‌ی ته‌لال سیلۆ وته‌بێژی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ سوپای سووریای دیموکراتیک وه‌کوو جێنشینی ناوبراو هه‌ڵبژێردراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ کورده‌کانی سووریا گوتی: ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی کردنی ئێمه‌. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ ئێستا بڵێین ئێمه‌ له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ چه‌کی قورس نییه‌ چوونکه‌ ئۆپه‌راسیۆنی قورسی هاوشێوه‌ی ڕه‌قه‌مان له‌ پێش نییه‌.

ناوبراو به‌ ئه‌لمانیتۆری وتووه‌: پرسی ڕاگرتنی ڕه‌وتی هه‌ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ کورده‌کان ساخته‌یه‌ و تورکیا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌.

ڤیلادیمیر وان ویلگنبرگ خاوه‌ن بیرێکی پرسی کورده‌کانیش به‌ ئه‌لمانیتۆری وتووه‌: هه‌موو چه‌شنه‌ گۆڕانکارییێک له‌ به‌رنامه‌ی پاڵپشتی کردنی کورده‌کان ئاسایییه‌ و به‌ گوێره‌ی پێداویستیی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ستراتێژییێکی ڕوون و ئاشکرا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ له‌ سووریا په‌یڕه‌و ناکرێت به‌ڵام من بڕوام وایه‌ به‌رنامه‌ی پاڵپشتی کردنی واشنتۆن له‌ کورده‌کان ده‌گۆڕدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9127

Your Comment

You are replying to: .
captcha