کوردەکان هەوڵ دەدەن هاوکات پێوەندییان لەگەڵ ڕووسیاش و ئەمریکاش بەردەوام بێت

بەشی جیهان- بەرپرسێکی کوردی سووریا گوتوویەتی ئێمە بەردەوام دەبین لە پێوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا بەڵام پێویست ناکات ئەو پێوەندیمانە، هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ئەمریکا بخاتە ژێر کاریگارییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کوردەکانی سووریا پێشتر هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژبە داعش بوون و ئێستاش پێوەندییان لەگەڵ ڕووسیا باش بووە و نموونەی ئەو پێوەندییەش ئازاد کرانی بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتە کە بە هاوکاریی ڕووسیا ئەنجام درا.

بەرپرسێکی کوردی سووریا لەو بارەیەوە بە ئەلمانیتۆری وتوووە ئێمە بەنیازین پێوەندیی خۆمان لەگەڵ ڕووسیا بپارێزین بەڵام ئەو هەوڵەی ئێمە کاریگەریی لە گرینگایەتیی هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ئەمریکا نابێت.

ناوبراو کە خاوەن پلەیێکە لە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و نەیویستوووە ناوەکەی بدرکێندرێت ڕای­گەیاندوووە ئەمریکا بە ئێمەی وتوووە تا ئەو کاتەی قەیرانی سووریا بە ڕێگاچارێکی سیاسی چارەسەر نەکرێت لەو وڵاتە ناچێتە دەرەوە و ئەوەش مانای ئەوە دەبێت کە ئەمریکا پاڵپشتی لە کوردەکان دەکات.

ئەو بەرپرسە کوردە زیادی کردوووە: لەلایێکەوە ڕووسیاش دەیەوەێت کوردەکان بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت. ئێمە بەپێچەوانەی دژایەتی کردنی تورکیاوە لە دانیشتنی داهاتووی قەیرانی سووریا بە یاوەریی 40 نوێنەری دیکەی گرووپەکانی سووریا بەشدار دەبین.

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندیی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ئەمریکا گوتیشی: پێوەندیی ئێمە و ئەمریکا تا ئێستا لەباری سەربازییەوە بوووە بەڵام بەم زوووانە لەباری سیاسیشەوە دەروازەی هاوکاریی نێوان ئێمە و ئەمریکا دەکرێتەوە.

ئەو بەرپرسە کوردە سوورییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمریکا تورکیا بە هاوپەیمانی خۆی و ئەندامێکی ناتۆ دەزانێت و ئەنقەر بەردەوام وەکوو خشتەیێکی هاوکێشە کردن دەمێنێتەوە. ئێمەش ئەوە دەزانین بەڵام هاوکاریی ئێمەش هاوکات لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا شێوازێک لە هاوسەنگی دروست دەکات.

News Code 9105

Your Comment

You are replying to: .
captcha