بەپێی هەواڵی کوردپرێس رۆژی پێنج شه‌ممه 7ی 12ی 2017 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك‌كۆماری عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، كه فازڵ میرانی سكرتێر و هۆشیار زێباری و ئازاد به‌رواری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوا رۆژی ژیانی سیاسیی پێكهاته‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها كێشه و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتنەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه چاره‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له قووڵ‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه.
Your Comment