٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٢٠:٥٧
"تاعوون"ی ئەلبێر كامۆ دەكرێتە كوردی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- نووسەر و وەرگێڕی كورد، د.موحسین ئەحمەد عومەر، رۆمانێكی نووسەر و رۆمان‌نووسی ناوداری فەرەنسی – جەزائیری، ئەلبێر كامۆ دەكاتە كوردی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس موحسین ئەحمەد عومەر لە بارەی تەرجەمەی ئەو کتێبەوە رایگەیاند "رۆمانی (تاعوون) كە لە نووسینی ئەلبێر كامۆیە، لە فەرەنسییەوە كردوومەتە كوردی".

ناوبراو گوتیشی "ئەوە شەشەمین كتێبی كامۆیە لە فەرەنسییەوە وەریدەگێڕمە سەر زمانی كوردی".

د.موحسین ئەحمەد عومەر ئاماژە بە هۆكاری وەرگێڕانی بابەتەكانی ئەلبێر كامۆ بۆ زمانی كوردی دەكات و دەڵێت "من خۆم حەز لە ئەدەب و فیكری ئەلبێر كامۆ دەكەم، هەر لەبەر ئەمەش رۆمان و كتێبەكانی لە فەرەنسییەوە دەكەمە كوردی".

لە گرنگترین ئەو رۆمانانەی كامۆ كە موحسین ئەحمەد عومەر كردوونی بە كوردی، بریتین لە (زماوەند و هاوین)، (مەنفا و مەملەكەت) و (بێگانە).

رۆمانی تاعوون، 400 لاپەڕەیە و لەلایەن دەزگای غەزەلنووس لە سلێمانی چاپ كراوە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بڵاو بكرێتەوە.

د.موحسین ئەحمەد عومەر، ساڵی 1962 لە هەولێر لەدایك بووە. ساڵی 1996 دكتۆرای لە زانكۆی سۆربۆن لە بەشی ئەدەبی گشتی و بەراوردكاری بەدەست هێناوە. پێشتر سەرۆكی بەشی فەرەنسی بوو لە كۆلێژی زمانی زانكۆی سەلاحەددین، ئێستاش لە هەمان کۆلێژ مامۆستایە. هەروەها چیڕۆكنووس و وەرگێر و توێژەرە.

News Code 9061

Your Comment

You are replying to: .
captcha