به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێوه‌ی دروست بوونی قۆناغی سه‌ره‌تاییی زێڕ یه‌کێک له ڕازه گرنگه زانستییه‌كانه و توێژه‌ران تا ئێستا وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و پرسیاره نه‌دۆزی بووه‌وه.
ده‌سكه‌وته نوێیه‌كانی ئه‌و توێژه‌رانه كه ئاكامه‌كه‌ی له گۆڤاری نیچێر بڵاو كراوه‌ته‌وه دروست بوونی زێڕ و ئاكامی دروست بوونی ئه‌و ئاسنه له قووڵترین لۆی ناوه‌وه‌ی زه‌وی و پاشان گواستنه‌وه‌ی بۆ لۆوه‌كانی ده‌ره‌وه و پاشان بۆ سه‌ر زه‌وی بووه واتا جووڵه‌ی ناوه‌وه و بڕێ له لۆوه‌كانی ناوه‌وه‌ی زه‌وی له ئه‌و بواره‌وه به قازانجی مرۆڤه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌ستی به ئه‌و ئاسنه به‌نرخ و جوانه ڕابگات.
توێژه‌ران بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوانگه چه‌ند به‌ڵگه‌یێكیان له ناوچه‌ی پاتاگونیا له باشووری ئه‌ڕژه‌نتین ده‌ست كه‌وتووه. یه‌كه‌م جار زێڕ له ئه‌و به‌شه له گۆی زه‌وی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دۆزرایه‌وه و توێژینه‌وه‌كان له بوونی ئه‌و ئاسنه له قووڵاییی ٧٠ كیلۆمه‌تریی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌واڵ ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment