به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتی: هێزێکی ئه‌وتۆ له‌ ناوچه‌که‌ نه‌ماوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتی له‌ خورماتوو ڕای­گه‌یاند: دوێنێ شه‌و به‌شێک له‌و هێزه‌ی له‌ ناوچه‌كانی خورماتوو جێگیر ببوون ڕۆشتوون و له‌ ئێستادا ژماره‌یێكی كه‌م له‌و هێزه‌ له ‌ناوچه‌كه‌دا ماون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئاكته‌وبر و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یێک به‌رپرسانی ئه‌منی له‌ خورماتوو ڕایان­گه‌یاند: ژماره‌یێک چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ نێوان خورماتوو- كفری بینراون، كه‌ ژماره‌یان به‌ 100 كه‌س ده‌خه‌مڵێندرا.

مه‌لا كه‌ریم شوكر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتی له‌ خورماتوو به‌خه‌ندان-ی ڕای­گه‌یاند: "دوێنێ شه‌و به‌شێک له‌و هێزه‌ نه‌ناسراوه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی نێوان خورماتوو- كفری-دا جێگیر بوون بڵاوه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان".

پێشتر ڕائید كه‌مال عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دوزخورماتوو، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبوو، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ شاخه‌كانی غه‌رره‌ و ھه‌ر دوو دۆڵه‌كانی نێوان دووزخورماتوو بۆ سلێمان به‌گ و كفری، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش ڕوویان له‌ زیادبوون كردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9046

Your Comment

You are replying to: .
captcha