پەرلەمانتاران لەسەر چۆڵ كردنی سەربازگەی كەیوان لە لایەن ئەمریكا لێدوانی جیاواز دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاخەوان عبدوڵڵا ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند: بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا سەربازگەی کەیوانیان جێ هێشتووە و چوونەتە ناو شاری کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هێزەی کشاونەتەوە نزیکەی ٤٠ هەمەری سەربازی بوون و سەربازگەی کەیوانیان بەجێ هێشتوو، گەڕاونەتەوە بۆ نێو کەرکووک بۆ نێو بارەگایێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوشارەکە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بە ماڵپەری وتیشی: هاتنی هێزی هاوپەیمانان بەبێ ڕێککەوتن و بەرنامە بووە و هیچ لایەنێکی فەرمییان ئاگادار نەکردووەتەوە لە جووڵەکردنیان.

هاوکات محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕای­گەیاندووە: دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکەی ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان بۆ کەرکووک، من پەیوەندیم بە نوێنەرانیانەوە کردووە و دەڵێن شتی لەو بابەتە ڕووی نەداوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 28ی نۆڤیمبێری 2017 هێزێکی ئەمریکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چوونە شاری کەرکووک و لە سەربازگەی کەیوان جێگیر بوون و هەروەها ڕایان دیلۆن وتەبیژی هاوپەیمانی نێودەووڵەتیش هەواڵەکەی پشتراست کردەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9038

Your Comment

You are replying to: .
captcha