٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٥:٠٩
کتێبێکی نیچە کرایە کوردی

بەشی فەرهەنگ و هونەر/کوردی- کتێبی "ئاوا ئاخافت زەردەشت" لە نووسینی فریدریش نیچە، نووسەر و بیرمەندی ئەڵمانی، کە بە گرنگترین بەرهەمی دێتە ئەژمار، لەلایەن هادی محەمەدی نووسەر و وەرگێڕی کوردەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم بارەوە هادی محەمەدی وەرگێڕ، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: ئەم کتێبە لەلایەن وەشانگەی "کانی کتێب" لە سنە و لە ئاستێکی کەمدا بڵاو کراوەتەوە و بەتەمایە لە داهاتوودا لە شوێنێکی دیکەش چاپی بکات.

هادی محەمەدی وەک وەرگیڕێ کتێبی "ئاوا ئاخافت زەردەشت"، لە یاداشتێکدا نووسیویە: "لە وەرگێڕانی ئەم بەرهەمەدا سێ سەرچاوەی ئاڵمانی، ئینگلیسی و فارسیم لە بەردەستا بووە. ئەڵبەت دەقی ئاڵمانیم کردۆتە بنەما. بەپێی ئەزموون، ئەگەر بەرهەمێک لە زمانی دووهەم و سێهەمەوە وەربگێردڕێ، زۆرێک لە وشە و ماناکان دەشێوێن و دەگۆڕێن. دەبێ ئاماژە بەوەش بکەم کە لە ئەزموونی سی ساڵەی وەرگێڕی زانای ئێرانی، داریوش ئاشووری، زۆر سوودم وەرگرتووە، هەروەها بەشێک لە هەڵەکانیشم ڕاست کردووەتەوە".

لە درێژەی یاداشتی وەرگێڕدا هاتووە: بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمە پوخت و پاراو بێت، ڕەنگە زیاتر لە دە جار ئێدیتم کردووە. جارێکیش هەر سێ دەقی کوردی و فارسی و ئاڵمانیم ڕستە بە ڕستە و لە هەندێ بابەت دا وشە بە وشە بەراورد کردووە، سەرەڕای ئەمەش ئەگەر تەمەن مەودا بدات دیسانیش ئێدیتی دەکەمەوە چوونکە وەرگێڕانی شاکارێکی مەزنی وەکوو "زەردەشت"ی نیچە کارێکی هەروا ئاسان نییە.

هادی محەمەدی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری "کامیاران"ی سەر بە سنەیە و ساڵانێکە لە بواری زمان و فەرهەنگی کوردیدا کار دەکات و لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە دە کتێبی لە بوارەکانی "فەلسەفە، تیۆریی ئەدەب، فکر و زمان و ئەدەبی کوردی وەرگێڕاوە و بە یەکێک لە وەرگێڕە باش و جیدییەکان دێتە ئەژمار و چەند ساڵێکە دانیشتووی ئەڵمانیایە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9015

Your Comment

You are replying to: .
captcha