85 فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی تورکیا زیندانی کران

به‌شی تورکیا- 85 فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی تورکیا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ڕه‌وانه‌ی زیندان کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی 95 فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ که‌ له‌ لایه‌ن داواکاری جمهوورییه‌تی تورکیا و لقی دژه‌ تیرۆری تورکیا ئه‌نجام بووه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌رگری­نامه‌ و لێدوانی تۆمه‌تباران دادوه‌ری دۆسیه‌که‌ حوکمی زیندانی کردنی 85 که‌سی ده‌ر کرد.

له‌ نێوان ئه‌و 10‌ که‌سه‌ی ئازاد کراون سێ که‌سیان ئه‌ستۆپاکییان سه‌لمێندراوه‌ و حه‌وتی دیکه‌شیان به‌ بۆنه‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان و ددان نانیان به‌ تاوانه‌کانیاندا به‌خشراون.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ر له‌و بواره‌دا دۆسیه‌ی 153 فه‌رمانبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی ئه‌سته‌نبۆڵ ئێستاکه‌ له‌ دادگه‌ دیراسه‌ ده‌کرێت و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ش ئه‌نجام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستاری تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8990

Your Comment

You are replying to: .
captcha