به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود له پرێس کۆنفڕانسێکدا که فه‌رمانده ڕووسییه‌که و فه‌رمانده‌کانی YPG ئاماده بوون ئاماژه‌ی به ئازاد کرانی به ته‌واوه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش کرد و وتی: به یاوه‌ریی عه‌شیره عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و به پاڵپشتیی هێزه‌کانی ڕووسیا و به‌رخۆدان پاڵه‌وانانه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوه‌تی له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌وه پیرۆزبایی له تێکڕای جه‌ماوه‌ری سووریا ده‌که‌م و هه‌روه‌هاش به بۆنه‌ی پاڵپشتیی ئاسمانیی لۆجستیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی دژه داعش و هێزه‌کانی ڕووسیاوه سوپاسی ئه‌و هێزانه ده‌که‌م و بڕواشمان وایه ئه‌و پاڵپشتییانه زیاد ده‌کرێن. بۆ کۆتایی هێنان به تیرۆر و دامه‌زراندنی وڵاتێکی پڕ له ئاشته‌وایی ئه‌رکی ستراتێژیکمان له‌سه‌ر شانه. ئه‌و ناوچانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای دیموکراتیکی ئیداره ده‌کرێن به‌شێک له سووریای دیموکراتیک ده‌بن. داواش له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت ڕووسیا و ئه‌مریکا ده‌که‌ین بۆ داهاتویێکی ئاشتییانه و دیموکراتیک له سووریا هه‌نگاو هه‌ڵبێنن و گه‌ره‌نتی بن بۆ پێکهێنانی سووریایێکی ئازاد و دیموکراتیک.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment