پێنجه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری ئه‌ندیشه‌ی نوێ له‌ ئیلام له‌ چاپ درا

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- پێنجه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ندیشه‌ی نوێ (اندیشه‌ نو) خرایه‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه‌.

سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ده‌ڵێت: له‌ پێنجه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری "ئه‌ندیشه‌ی نوێ"دا چه‌ندین وتار له‌ سارا فه‌لاحی، فه‌رامه‌رز میرزازاده‌، داریۆش قه‌نبه‌ری، سه‌یید حه‌سه‌ن ڕوسته‌می پوور، نووره‌دین ڕه‌حیمی مه‌لێکشاهی، سه‌ید سادق حه‌قیقه‌ت، غوڵامحسێن که‌رباسی، محه‌مه‌دڕه‌زا باهونه‌ر، عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان زاده‌، عه‌لیڕه‌زا عه‌له‌وی ته‌بار، ئه‌حمه‌د شوهانی، عه‌بدولساحب ناسری، یۆنس ئه‌حمه‌دی، یاسر بابایی و چه‌ندین نووسه‌ری دیکه‌ له‌ چاپ دراوه‌.

سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌‌ له‌ درێژه‌دا وتی: گۆڤاری ئه‌ندیشه‌ی نوێ گۆڤارێکی‌ زانستگای ئازادی لقی ئیلامه‌ که‌ به‌ به‌رپرسیارێتیی ڕه‌زا ئه‌مین پوور بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌و گۆڤاره‌ پێشتر پله‌ی دووهه‌م له‌ ساڵی 95 و پله‌ی سێهه‌م له‌ ساڵی 96ی گۆڤاره‌ هه‌ڵبژارده‌ سیاسییه‌کانی وڵاتی وه‌ده‌ست هێناوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8964

Your Comment

You are replying to: .
captcha