فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران گه‌یشته‌ ورمێ

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌وڕۆ یه‌کشه‌ممه‌/ 12ی سه‌رماوه‌ز فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران گه‌یشته‌ شاری ورمێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری به‌ ئامانجی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی کۆتاییی کۆنگره‌ی 12 هه‌زار شه‌هیدی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری ورمێ.

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییی ڕێزلێنان له‌ 12 هه‌زار شه‌هیدی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ حسێنییه‌ی گه‌وره‌ی ساره‌ڵڵای ورمێ به‌ به‌شداریی به‌رپرسانی پارێزگا و وڵات، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و شه‌ڕڤانان و خۆبه‌خشانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاراسته‌ کردنی ئاکامی کۆمیته‌ جیاوازه‌کانی کۆنگره‌، ڕوونوێنی له‌ کتێبه‌ نووسراوه‌کان و پێشکه‌ش کردنی وتار و کوپله‌ی هونه‌ری بوو.

وه‌به‌رهێنانی فازی یه‌که‌می پڕۆژه‌ی یه‌کتربڕی چه‌ند ئاسته‌ی 12 هه‌زار شه‌هیدی ئازه‌ربایجان و ڕوونوێنی له‌ مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی پارێزگا له‌ دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمه‌که‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8955

Your Comment

You are replying to: .
captcha