به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌فدی چاو‌دێر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له شاری عاموودیی کانتۆنی قامیشلۆ به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریای به دیموکراتیک وه‌سف کرد و وتی: ئێمه وه‌کوو نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژاردنی ڕۆژئاوا- باکووری سووریا پیرۆزبایی ده‌که‌ین. هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر چاوی هه‌موو جیهان قاره‌مانانه له به‌رانبه‌ر داعش وه‌ستانه‌وه. ئێستاکه ڕه‌وتێکمان ده‌ست پێکردووه که سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی کۆتاییی پێ هاتووه و سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی فیدراسیۆنی ده‌ستی پێکردووه.
شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین ئاماژه‌ی به سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکووری سووریا کرد و وتیشی: عه‌ره‌ب، تورکمان، سووریانی، ئاشووری و کورده‌کان به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان نوێنه‌رانی خۆیانیان هه‌ڵبژارد. هه‌ڵبژاردنه‌کان له دۆخێکی به ته‌واوه‌تی دیموکراتیک به‌ڕێوه چوو. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت بۆ تێکڕای ناوچه‌که وه‌کوو نموونه‌یێک بێته ئه‌ژمار. سه‌رجه‌م گرووپ و ئیتنیکه‌کان به شێوه‌ی ئازادانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن. هیچ جۆره پێشێلکاری و سه‌رپێچییێک ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment