بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆنگرەیێکی هوبەش ڕۆژنامەوانیی نێوان دوو لایەن بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییە ھاوبەشەکەدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە دەستووری عێراق مافی ھەموو نەتەوەكان دابین بكات و دەبێ ماددەی 140 لە دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت.
ناوبراو سەرەڕای ئاماژە بە زەروورەتی رێزگرتن له تهواوی بڕگهكانی دهستووری عێراق وتی: دەبێت دهسهڵاتهكانی حكوومهتی فیدراڵ له سهرجهم خاڵه سنوورییهكان بچهسپێت و میلیشیاكان دوای ئهم دیالۆگه نهمێنن به حهشدی شهعبیشهوه.
لای خۆیەوە بارزانیش وتی"ئێمە رەئی خۆمان، بە سەرۆک ماکرۆن گەیاند، لەچەند خالێکدا، یەکەمیان ئیلتیزامی ئێمە بەرامبەر عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵ کە رێز لە دەستوور و یاساکان بگرێت وە ئێمە ھیچ کێشەیێکمان نییە بەپێی دەستووری عێراق لە دەسەڵاتی فیدراڵی لەخاڵە سنوورییەکان".
ناوبراوی زیادی کرد: "وتیشمان ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق-دا، ئێمە پێشتریش رەئی خۆمان داوە کە ئێمە رێز لەبریاری دادگای فیدراڵی عێراق دەگرین".
سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە، "ئێمە لەقۆناغێکی نوێداین، سەبارەت بە ریفراندۆم ئەو مەسەلە تەواو بووە و ئێمە بۆچوونی خۆمان دەربڕیوە، رێزی بریاری دادگای فیدراڵیشمان گرتووە".
بارزانی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە وەک ھەرێم ئامادەین لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا کێشەکانمان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەین، ئامادەین بۆھاوکاریی بەغدا بەپێی دەستوور لەپرسی گەرانەوەی بەغدا بۆ خاڵە سنورییەکان".
Your Comment