فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غدا كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری تاو وتوێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عیراق و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ئارادان.

کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كرده‌وه‌، ڕۆژی 30-11 فوئاد مه‌عسووم له‌ به‌غدا پێشوازیی كردوووه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح و له‌دیداره‌كه‌شدا پێكه‌وه‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌یان باس كردوووه‌.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ تاوتوێ كراون، كه‌ له‌ئارادان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عیراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێ‌وشوێنه‌كانی پته‌و كردنی متمانه ‌و تۆكمه‌ كردنی لێكتێگه‌یشتن له ‌نێوان عیراقییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

ئاماژه‌ش بۆ پێویستیی دیالۆگی به‌رفراوان و جدی له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی كراوه‌.

News Code 8922

Your Comment

You are replying to: .
captcha