بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە راگەیەنراوێكدا کە نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردۆتەوە، لە دیدارێكدا فوئاد مەعسووم و سەلیم جبووری گفتوگۆیان لەبارەی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ هەرێمی كوردستان كردوە، هەروەها پرسەكانی هەڵبژاردن و بودجە و دیالۆگی نێوان ناوەند و هەرێمیان تاوتوێ كردوە.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا باس لەوەش كراوە، سەرۆك كۆمار و سەرۆك پەرلەمان دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی عیراق و پەرەپێدانی دۆخی هەرێم و نێودەوڵەتیش تەوەرێكی تری گفتوگۆكانیان بوووە، هەروەها هەردوولا رێككەوتوون كە پشتیوانی لە دیالۆگی جدی و كۆتایی هێنان بە سەرجەم قەیرانەكان بکرێت، هەروەك گەڕانەوەی ئاوارەكانیشیان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بە پێویست زانیوە.
Your Comment