ئه‌مریکا یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا به‌ته‌واوه‌تی نابڕێت

به‌شی جیهان- ڤیلادیمیر ڤان ویلگنبرگ ده‌ڵێت: به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ی له‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌نیاز نییه‌ سووریا جێبێڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پاڵپشتیی سه‌ربازیی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر ڤان ویلگنبرگ خاوه‌ن بیرێکی پرسی کورده‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بڕانی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا به‌ ڕادیۆ سپۆتنیکی وتوه‌: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا باشتر بکات و که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ کورده‌کانی سووریا یه‌ک له‌و ڕێگاچارانه‌یه‌. له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ تورکیا به‌نیازه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین.

به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسی کورده‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌: یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا به‌ته‌واوه‌تی نابڕێت چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو هێشتاکه‌ ژماره‌یێکی زۆری هێزی ئه‌مریکی له‌ سووریا هه‌ن و سه‌رقاڵی مه‌شقپێکردنی کورده‌کانن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنی کورده‌کان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی لایه‌نه‌کان پاش بڕانی یارمه‌تیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان وتی: کورده‌کان پێوه‌ندییێکی باشیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش وێنا ده‌کرێت. ڕووسیا هه‌ژموونیی له‌سه‌ر حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا هه‌یه‌ و مومکینه‌ ده‌وری هاوسه‌نگ و هاوکێشه‌ ببینێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8894

Your Comment

You are replying to: .
captcha