به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کێن گرۆس کۆنسووڵی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان له سه‌رووی وه‌فدێکه‌وه له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رکرده‌یێکی باڵای یه‌کێتی دیدار و گفتوگۆی کرد و له‌و دیداره‌دا بافڵ تاڵه‌بانی کوڕی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و به‌رپرسی هێزی دژه‌تیرۆری هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی نێوان هه‌رێم و عێراق و ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ کران و هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیان کرده‌وه.
كێن گرۆس ڕایگه‌یاند: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا پشتگیری له ده‌ست پێكردنی دیالۆگ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات، به‌و جۆره‌ی كه دیالۆگێكی به‌رهه‌مدار بێت له‌پێناو رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاراستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم."
لای خۆیه‌وه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش جه‌ختی کرده‌وه هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ و دانووستانی کردووه و دژ به هه‌موو پێکدادانێکه و به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان و باشتر کردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم هه‌وڵی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment