به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن نه‌ورووزی ئاماژه به پرسی کۆڵبه‌ره‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له‌باره‌ی کۆڵبه‌ره‌کانه‌وه ئه‌وه‌یه به گوێره‌ی یاسا سامان بدرێن و بژێوی ژیانیان له‌به‌رچاو بگیردرێت چوونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه دێته ئاراوه هه‌لقۆستنه‌وه‌ی قاچاخچییه‌کان له کۆڵبه‌ره‌کانه که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری ببێته کێشه‌یێک له سه‌ر سنووره‌کان.
نه‌ورووزی ئاماژه‌ی به چاره‌دۆزیی پرسی کۆڵبه‌ره‌کان کرد و وتی: ڕای من ئه‌وه‌یه کۆڵبه‌ره‌کان سهندیکایێکی کۆڵبه‌ری دابمه‌زرێنن تاوه‌کوو که‌ڵک له دهستڕهنجهکانیان وه‌ربگرن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیسیۆنی دادی په‌رله‌مانی ئێران هه‌روه‌هاش باسی ته‌داخولی نوێنه‌ره‌کان له پرسی کۆڵبه‌ری کرد و جه‌ختی کرده‌وه: نوێنه‌رانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بتوانن فراکسیۆنێک دابمه‌زرێنن و به شێوازی کۆده‌نگ دیراسه‌ی پرسی کۆڵبه‌ره‌کان بکه‌ن به‌نده‌ش ئاماده‌م به‌شداری ئه‌و فراکسیۆنه ببم بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری به شێوازێکی گونجاو تاوتوێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment