سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق نکۆڵیی لێ ناکرێت

به‌شی جیهان- کیفاح مه‌حموود ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت هێشتاکه‌ گه‌شبینه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق و له‌ ده‌رئه‌نجامدا ئه‌و بابه‌ته‌ ڕوو ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی ئینگلیزیی ئه‌لجزه‌یره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان زۆر دره‌نگ به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌و کاره‌ش ده‌بوا له‌ کاتی ڕووخانی سه‌دام و له‌ ساڵی 2003 ئه‌نجام درابا.

ناوبراو له‌باره‌ی کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی که‌رکووک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: که‌رکووک بۆ هه‌میشه‌ له‌ ده‌ست نه‌چووه‌ چوونکه‌ سه‌دام حسێنیش 4 ده‌یه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرت به‌ڵام کورده‌کان توانییان کۆنتڕۆڵی بکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێستاکه‌ نه‌بوونی متمانه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌ چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو به‌غدا له‌ ڕێگای زه‌بری سه‌ربازییه‌وه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌کات.

کیفاح مه‌حموود جه‌ختی کرده‌وه‌: کورده‌کانی عێراق ڕا جیاوازییان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ ته‌نیا پرسی کات له‌ئارادایه‌ و من گه‌شبینم به‌و بابه‌ته‌.

ڕاوێژکاری پێشووی مه‌سعوود بارزانی داوا له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات واز له‌ داپه‌ڕی سزاده‌رانه‌ی دژ به‌ هه‌رێمی کوردستان بهێنێت و دانووستانیان له‌گه‌ڵ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8863

Your Comment

You are replying to: .
captcha