سه‌رۆک کۆماری عێراق پلانێکی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر ئاراسته‌ کردووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانیی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: حکوومه‌تی فیدڕاڵ پێداگره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌یێکی ده‌ستووریدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌یاتی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانی دیداری خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌یێکی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانووستان و ئاگادار کردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵ نیسبه‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی ئاراسته‌ کردووه‌.

ناوبراو زیادی کردووه‌: گفتوگۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندێکی هه‌رێمی کوردستان تاکه‌ڕێگای ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌نه‌ و ده‌بێت ئه‌و گفتوگۆیه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا ئه‌نجام ببێت.

به‌یاتی هه‌روه‌هاش ڕوونی کرده‌وه‌ گفتوگۆی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێکی گونجاو که‌ هه‌ر دوو لایه‌ن لێی ڕازی بن ده‌ست پێده‌کات.

ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی شه‌خسیی خۆیان که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌وه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م گفتوگۆ و دانووستانه‌دا له‌مپه‌ڕ دروست ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8856

Your Comment

You are replying to: .
captcha