به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌ندێک ده‌نگۆ سه‌باره‌ت به بڕینی یارمه‌تیی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کورده‌کانی سووریا، ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ ئه‌و هێزانه.
ناوبراو به ماڵپه‌ڕی میلیتاری تایمزی وتووه: سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ته‌یار کردنی هێزه‌کانی سووریا له قه‌باره‌ی هێزی کوردی سووریا نه‌گۆڕدراوه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش سه‌باره‌ت به بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ندێک وێنه‌ی نێردرانی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا له‌لایه‌ن چالاکانی کوردی ئه‌و وڵاته‌وه وتی: ئه‌و ڕاپۆرتانه پشتڕاست ناکه‌مه‌وه و ناشمه‌وێت ورده‌کاریی ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کان باس بکه‌م. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه هه‌موو ڕۆژێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ کورده‌کان نانێرین.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سریانییه‌کانیش که به‌شێکن له هێزی سووریای دیموکراتیک به سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کانی سووریا به میلیتاری تایمزی وتووه: ئێستاکه گۆڕانکارییێک له سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی پرسی پڕچه‌ککردنی هێزی سووریای دیموکراتیک نابینرێت و ئێستاش به‌رده‌وام ئه‌و چه‌کانه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌نێردرێن.
ڕایان دیلۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه هێشتاکه سه‌باره‌ت به گۆڕدرانی سیاسه‌تی سه‌ربازیی ئه‌مریکا هیچ به کورده‌کان نه‌وتراوه و هێشتاکه‌ش زۆر کاری‌تر له‌باره‌ی داعشه‌وه ده‌بێت له سووریا ئه‌نجام ببێت چوونکه ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه هێشتاکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات هه‌ندێک ناوچه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه: هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له پاڵپشتی کردنی هێزی سووریای دیموکراتیک که کورده‌کان به‌شێک له‌و هێزانه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment