بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی ئەكرەم تەرزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێكهاتەی توركمانی رای گەیاند: توركمانەكان بە هەموو شێوەیێک گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ كەركووک و ناوچە جێ ناكۆكەكان رەت دەكەنەوە، هەر لە تەلەعفەرەوە تا دەگاتە مەندەلی، چوونكە گەڕانەوەی ئەوان، واتە گەڕانەوەی كێشە بۆ ئەو ناوچانە.
تەرزی راشی گەیاند: جگە لە بۆچوونی توركمان و لایەنەكانی تر، دەستووری عێراقیش باسی پێشمەرگە و ئاسایشی نەكردووە، تەنها باسی پاسەوانانیی هەرێمی كردووە، ئەوانەش تەنها پارێزگاری لە پارێزگاكانی هەرێم دەكەن نەک كەركووک و ناوچە جێ ناكۆكەكان.
فەوزی ئەكرەم تەرزی وتیشی: پێویستە هێزەكانی عێراق لەو ناوچانە جێگیر بن و كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن، چونكە تەنها ئەوان دەتوانن هاوسەنگی رابگرن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment