سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە ڕێفۆرمی کابینە ڕێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شوان ڕابەر لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاند: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە ڕێفۆرمی کابینە ڕێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان ڕابەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «موازین نیوز»دا وتی: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارتە کوردستانییەکان سەبارەت بە ڕێفۆرمی کابینە ڕێککەوتوون.

ناوبراو زیادی کرد: پارتە دژبەرەکان هەروەها جەخت دەکەنە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی ئینتیقالی لە هەرێمی کوردستان و مانەوەی نێچیرڤان بارزانی لە پوستەکەی خۆیدا.

ڕابەر وتیشی: دەبێت ڕیفۆرمی هەمەلایەنە لە کابینەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و وەزیرانی نوێ بە توانای نوێ دیاری بکرێن چوونکە حکوومەتی ئێستاکە بە توندی شکستی هێناوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8802

Your Comment

You are replying to: .
captcha