٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:١٣
ئاینده‌ی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا

به‌شی جیهان- هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بڕوایان وایه‌ ئه‌رکی ئه‌وان پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش ته‌واو نابێت به‌ڵام هه‌ندێک شرۆڤه‌کار بڕوایان وایه‌ ئاینده‌ی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا به‌ستراوه‌ به‌ زۆر فاکته‌ر و پێوه‌ری جۆربه‌جۆره‌وه‌ به‌ تایبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی سووریاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ هێزی سووریای دیموکراتیک که‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رکردایه‌تیی ده‌که‌ن ده‌ورێکی هه‌ره‌گرینگی بینیوه‌ له‌ ئازاد کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوچه‌ی گرینگی سووریا له‌ بنده‌ست تیرۆریستانی داعش که‌ گرینگترینیان شاری ڕه‌قه‌یه‌.

له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک لێدوان له‌سه‌ر کۆتایی هاتنی ئه‌رکی کورده‌کان هاتۆته‌ گۆڕێ ئه‌وه‌ش هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی داعش و ئه‌گه‌ری بڕینی هاوکاریی ئه‌مریکا و پاڵپشتیی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کان.

تورکیا وتوویه‌تی: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ڵێنی به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌ یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا ڕابگرێت. کۆشکی سپییش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بێ ئه‌وه‌ی ناوی کورده‌کان بهێنێت باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی کردووه‌.

ئارۆن لۆند توێژه‌ری په‌یمانگای سێنچری له‌باره‌ی داهاتووی کورده‌کانه‌وه‌ له‌ سووریا به‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه‌: ئاینده‌ی کورده‌کان به‌ستراوه‌ به‌ به‌رده‌وام بوون یان کۆتایی هاتنی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان. سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی سووریاوه‌ ناڕوونه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بڕیار بدات له‌ سووریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌ترسیی شکستی سه‌ربازیی ئه‌و هێزانه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.

وته‌بێژێکی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا وتوویه‌تی: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ له‌ پێکهاته‌ یان ئاینده‌ی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سیاسی ته‌داخول ناکات به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی هێشتاکه‌ داعش به‌ ته‌واوه‌تی شکستی نه‌هێناوه‌ ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتی کردنی کورده‌کانی سووریا.

مسته‌فا بالی به‌رپرسێکی ڕاگه‌یاندنی هێزی سووریای دیموکراتیک به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کانی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌: ئه‌رکی کورده‌کان ته‌نها شه‌ڕی دژ به‌ داعش نییه‌. زۆر هێزی تیرۆریستی دیکه‌ش هه‌ن که‌ ده‌بێ ئێمه‌ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین. یه‌ک له‌و گرووپانه‌ "حیات التحریری شام" و "به‌ره‌ی نوسره‌"ن.

سامه‌ر عه‌بوود توێژه‌رێکی زانستگای ئارکادیا به‌رده‌وام بوونی پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کانی سووریا ده‌به‌ستێت به‌ پێوه‌ندیی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆوه‌ و بڕوای وایه‌ ئه‌مریکا ناتوانێت هه‌م له‌گه‌ڵ کورده‌کان بێت و هه‌م له‌گه‌ڵ ڕووسیاش پێوه‌ندیی چاکی بێت.

ناوبراو پێشبینیی کردووه‌ کورده‌کانی سووریا له‌ ئه‌نجامدا ده‌بنه‌ قوربانیی ئیتیفاقێکی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌ سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8783

Your Comment

You are replying to: .
captcha