به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاڵه‌پستۆیێکی هه‌وای سارد له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه پارێزگای کوردستانی گرتۆته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندان به‌رده‌وام بێت هه‌ر بۆیه‌ش ئیداره‌ی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه ڕای‌گه‌یاندووه به‌هۆی بارینی ئه‌م دواییه و خزۆک بوونی جاده‌کانه‌وه پێویسته شۆفێره‌کان زنجیری ته‌گه‌ریان پێ بێت.
محه‌مه‌د ڕاشد موده‌ڕس گورجی جێگری ڕێگاوبان و گواستنه‌وه له پارێزگای کوردستان له‌وباره‌یه‌وه زیادی کردووه: له شه‌وی هه‌ینییه‌وه تا ده‌مه‌وبه‌یانی شه‌ممه 100 ئۆتۆمبێلی سووکی گرفتاربووی نێو به‌فرمان ڕزگار کردووه. سه‌هۆڵبه‌ندان له هه‌موو میحوه‌ره‌کان هه‌یه و پێ بوونی زنجیری ته‌گه‌ر له جاده‌کانی کوردستاندا پێویسته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment