هه‌ولێر دواجار له‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی مل به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌دوای بیانویێکدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌ست­پێبکاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش دواجار مل به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌دات له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وتووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت به‌ بێ ئه‌وه‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ بخوێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌نجام مل به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی ده‌دات چوونکه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاکه‌دا هه‌رێم به‌دوای بیانویێکدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست­پێبکاته‌وه‌ و خۆ له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ ته‌نگژه‌ و ناکۆکییێک ده‌پارێزێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ماجد شه‌نگالی نوێنه‌رێکی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشتر ئاماده‌بوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی ڕاگه‌یاندبوو به‌و مه‌رجه‌ی حوکمێک له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ ده‌ربکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8747

Your Comment

You are replying to: .
captcha