به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژگار حه‌سه‌ن مامۆستای پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له زانستگای کینگی که‌نه‌دا له یادداشتێکی خۆیدا ماڵپه‌ڕی گلووپ ئه‌ند مه‌یلی که‌نه‌دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای فه‌لاح مسته‌فاوه داوای ته‌داخول کردنی که‌نه‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای کردووه به‌ڵام ناوبراو ته‌نها نوێنه‌ری پارتی دیموکراته چوونکه زۆرینه‌ی حزبه‌کانی تر دژ به سیاسه‌تی حزبی دیموکراتن به‌ڵام ئه‌و حزبه ئیدعا ده‌کات ده‌نگی خواست و داوای جه‌ماوه‌ری کوردستانی عێراقه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ناکۆکیی نێوان حزبه کوردییه‌کانی عێراق کرد و نووسیی: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دووهه‌م حزبی به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه که به پێچه‌وانه‌ی حزبی پارتییه‌وه ته‌نها به ڕواڵه‌ت پاڵپشتیی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کرد به‌ڵام له ژێره‌وه به‌ته‌واوه‌تی دژ به‌و ڕیفراندۆمه بوو.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی به ناکۆکیی نێوحزبی له هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت ململانێ ناوخۆی حزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووه و ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا داوای له که‌نه‌دا کردووه ته‌داخول له ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکات به‌ڵام به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه که‌نه‌دا ناتوانێت کارێکی ئه‌وتۆ بکات چوونکه ئه‌و وڵاته له به‌غدا ده‌ستی ناڕوات و له ڕاستیدا تێوه‌گلاندنی که‌نه‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که مومکینه ته‌نگژه‌ی نێوخۆ له هه‌رێمی کوردستان و ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر بکات هه‌نگاوێکی ئیجابی نابێت و ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوماڵی کورد هه‌موو چه‌شنه ڕێککه‌وتنێکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ سوود ده‌کات.
هه‌ڵبه‌ت ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ڕێکخراوی ئابووری و سیاسی له نێوان دوو حزبی یه‌کێتی و پارتیدا دابه‌ش کراوه. هه‌ر بۆیه‌ش پێشنیاری کردووه ته‌داخولی که‌نه‌دا له‌و بواره‌وه ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت. که‌نه‌دا ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی قه‌باره سیاسییه‌کان و پێکهاته ئابوورییه‌کان پێش گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ یارمه‌تیی کورده‌کانی عێراق بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment