ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ کورد ئاشت نه‌بێته‌وه‌، ناچاره‌ باجی شه‌ڕ بدات

به‌شی تورکیا- سه‌رپیل که‌ماڵبای پێی وایه‌ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له‌ تورکیا به‌ستراوه‌‌ به‌ ڕه‌فتاری تورکیا له‌گه‌ڵ دیکه‌ی کورده‌کان و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ کورد ئاشت نه‌بێته‌وه‌، ناچاره‌ باجی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی خۆی بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رپیل که‌ماڵبای ھاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌ی له ‌په‌رله‌مانی تورکیا له‌باره‌ی ھه‌ڕه‌شه‌کانی حکوومه‌تی تورکیا له ‌دژی کانتۆنی عه‌فرین وتی: "ئه‌م ھه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی دژایه‌تیی کورد ده‌کرێت".

هاوسه‌رۆکی HDP ده‌ڵێت: چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردی تورکیا به‌ستراوه‌ به‌ باشتر بوونی پێوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌.

ناوبراو زیادی ده‌کات: "بۆ ئه‌وه‌ی کیانی کوردی له‌ کوردستانی سووریا دروست نه‌بێت تورکیا ھه‌موو شت ده‌کات. ھه‌تا تورکیا کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کورد چاره‌سه‌ر نه‌کات ناتوانێت له‌گه‌ڵ کوردانی ناوخۆ ئاشت بێته‌وه‌ و‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق ئاشت نه‌بێته‌وه‌، ناچاره‌ باجی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی خۆی بدات."

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8702

Your Comment

You are replying to: .
captcha