به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و کۆڕبه‌نده‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تیی زانستی و به‌رجه‌سته له هه‌رێمی کوردستان، تاران و سنه‌وه به‌شدارن و کۆڕبه‌نده‌که‌ش له هۆڵی کۆگه‌ی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ئیرشادی سه‌رده‌شت به‌ڕێوه ده‌چێت.
کاوه حیاک به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕبه‌نده‌که به کوردپرێسی وت: 40 وتاری زانستی گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ندی به‌ڵێندانی کۆڕبه‌ند و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 7 وتاریان له شاری هه‌ولێر، سلێمانی و که‌رکووکه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌سته‌ی به‌ڵێنده‌ری زانستیی کۆڕبه‌نده‌که پێکهاتووه له دوکتۆر نادر که‌ریمیان، عه‌بدولسه‌لام ئیمامی و ئاراز محه‌مه‌د ساڵح.
حیاک گوتیشی: پاش بڕیاردان له‌سه‌ر وتاره‌کان 15 وتار هه‌ڵبژێردران و له کۆڕبه‌نده‌که‌دا 7 وتار پێشکه‌ش ده‌بێت و 8ی دیکه‌شیان له کتێبی کۆی وتاره‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا له چاپ ده‌درێت.
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یێندراو له‌و کۆڕبه‌نده‌دا ئه‌م که‌سایه‌تییانه وتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن؛ دوکتۆر شوعله تههیری، محه‌مه‌د عه‌لی ساڵح (مامۆستا قه‌ره‌داغی له سلێمانییه‌وه)، دوکتۆر شه‌هباز موحسنی، دوکتۆر عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌حموود قه‌ره‌داغی له که‌رکووکه‌وه، عه‌دنان عه‌بدولقادر هه‌ورامی، محه‌مه‌د سۆرانی و محه‌مه‌د زۆبه‌یر بایزی.
عه‌لامه به‌یتووشی زانایێکی ئایینی و ئه‌دیبێکی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و علوومی قورئانی بوو که کۆتایی سه‌ده‌ی 12 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 13ی کۆچیی مانگی ده‌ژیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment