بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: هەریەکە لە فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ماکماستەر راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆ بوونەوە.
لە راگەیێندراوەکەیدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دووپاتی کردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵ دەکات.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێگەی دایالۆگەوە کراوە.
ماکماستەر لە کۆبوونەوەکدا ئەوەی وتووە: ئەمریکا ئاگاداری ئەو رۆڵەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری هەرێمایەتی دەیگێڕێت".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment