YPG‌: میدیاکانی تورکیا هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین به‌ مه‌شرووع پیشان ده‌ده‌ن

به‌شی سووریا- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی YPG‌ ڕای­ده‌گه‌یێنێت: میدیاکانی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی تورکیا هه‌واڵی درۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین پاساو بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG‌) ڕای­گه‌یاندووه‌: میدیاکانی حکوومه‌تی تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆوه‌ هێرشی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین به‌ مه‌شرووع پیشان بده‌ن.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی YPG‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا نووسیی: ماوه‌یێکی زۆره‌ سوپای داگیرکه‌ری تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین و به‌رده‌وامه‌ له‌ توندئاژۆیی نواندن دژ به‌ خه‌ڵکی گونده‌کانی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌ودای کاتژمێر 10 تا 12 سوپای تورکیا به‌ تانک و چه‌کی مووشه‌ک­هاوێژ گوندی باسوڤانی کانتۆنی عه‌فرینی کرده‌ ئامانج. YPG‌ش وڵامی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه‌ به‌ڵام میدیاکانی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی تورکیا ڕایان­گه‌یاند که‌ گوایا هێزه‌کانی ئێمه‌ ده‌ست­پێکه‌ری شه‌ڕ بوون.

حکوومه‌تی تورکیا کانتۆنی عه‌فرین به‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک دژ به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و هه‌وڵ ده‌دات ئاماده‌کاری بکات بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکاته‌سه‌ر ئه‌و کانتۆنه‌. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌شی کردووه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین و YPG‌ له‌و کانتۆنه‌ ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8692

Your Comment

You are replying to: .
captcha