پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێم درێژ دەکاتەوە

بەشی جیهان- بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان، ئەڵمانیا ئەركی مەشق كردن بەهێزی پێشمەرگ ەو هێزەكانی عێراق بۆ ساڵێكیتر درێژ دەكاتەوە.

کوردپرێس: میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە، كە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بریاری دا بەدرێژكردنەوەی ئەركی سەربازی هێزەكانی بۆماوەی ساڵێكی دیكە لە عێراق.

لەوبارەیەشەوە میشائیل ڕوت وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: "درێژكردنەوەی ئەو ئەركە گرنگە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری عێراق".

وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، "ئەڵمانیا وەک وڵاتێكی پارێزەری ئاشتی و دیموكراتییەت، هاوكاری كردنی وڵاتان بە پێویست دەزانێت".

لە ئێستادا ئەڵمانیا 160 ڕاوێژكار و سەربازیی لە عێراقە بۆ ڕاهێنان و مەشق كردن بەهێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86645

Your Comment

You are replying to: .
captcha