نێچیرڤان بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باشن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گوتی: گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و په‌یوه‌ندیی نێوانیان باشه‌ و به‌غدا و هه‌ولێریش ده‌یانه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

کوردپرێس:

له ‌دوای به‌شداری کردن له‌ دیداری خوێندکاره‌ ده‌رچووه‌کانی زانکۆی کوردستان- هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ڕووداو باسی له‌وه ‌کرد که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و کێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ر بکرێن و "هه‌موومان چاومان له‌وه‌یه‌ بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتن."

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێویستیی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق تاوه‌کوو له‌ په‌رله‌مان کێشه‌ بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 دروست نه‌که‌ن زیادی کرد: "گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق پێویسته‌ تاوه‌کوو له ‌یه‌کدی تێبگه‌ین".

نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که‌ پرسیار و کێشه‌ی له‌سه‌ره‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: "داوامان له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان کردووه‌ بێنه‌ هه‌ولێر و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێک که‌ له‌ خزمه‌ت هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و عێراقدا بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86623

Your Comment

You are replying to: .
captcha