کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دەست کەوتوون ڕۆژی چوارشەمە 25ی ئەیلوولی 2019 پێکدادانێک لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پەکەکە لە لیچەی پارێزگای دیاربەکر ڕووی داوە و بەو هۆیەشەوە سێ هێزی سەر بە پەکەکە گیانیان لە دەست داوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ئاماژەی بە ئوپەراسیۆنێکی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی لیچەی سەر بە پارێزگای دیاربەکر کردووە و ڕایگەیاندووە: "ئوپەراسیۆنەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوامن و پێکدادانەکان لەگەڵ هێزەکانی سەربە پەکەکە ئەنجام دەبێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە نووسراوی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز یەکینەکانی پاراستنی گەل وتوویانە لەو پێکدادانانەدا کە لە بە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیا ڕوو دەدات هێزەکانی پەکەکە ژمارەیێک سەربازی تورکیان کوشتووە.
Your Comment