نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئه‌مریکا دۆخى ئابووریی عێراق و کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکى بۆ کاروبارى نه‌هێشتنى پاره‌دارکردنى تیرۆر کۆ بووه‌وه‌ و باسیان له‌ دۆخی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و که‌رتی وزه‌ به‌ تایبه‌تی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25-9-2019 له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مارشال بیلینگسلى یاریده‌ده‌ری وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکى بۆ کاروبارى نه‌هێشتنى پاره‌دارکردنى تیرۆر کۆ بووه‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر- به‌غدا و ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له‌ هه‌رێمى کوردستان و عێراق بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى و پێشکه‌شکردنى ئاسانکارى له‌مباره‌یه‌وه‌ تاوتوێ کرا.

هه‌روه‌ها سیسته‌مى بانکى و بانکدارى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و چۆنیه‌تیى پێشخستن و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ جیهان، هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى بانکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ باشترکردنى که‌رتى ئابوورى و بانکدارى له‌ هه‌رێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابووریى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى و که‌رتى وزه به‌تایبه‌تى ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى یه‌کجاریى داعش و "بیرى تیرۆریستى و توندڕه‌وانه‌" هه‌ردوولا "جه‌ختیان له‌ پێویستیى وشککردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى داعش و ڕێگری کردنى ته‌واو له‌ بزاووت و چالاکییه‌ داراییه‌کانى و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان کرده‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوده‌وڵه‌تییان به‌ پێویست زانى".

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆنسووڵى گشتیى ئه‌مریکا و شاندێکى یاوه‌ریشیان به‌شدار بوون و گفتوگۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان و حکوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، بارزگانیى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌ چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86577

Your Comment

You are replying to: .
captcha