هیچ ڕێککه‌وتنێک بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی سیاسیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆی سیاسیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدای ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"دا ڕای‌گه‌یاند: تاکوو ئێستا هیچ کاتێک بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی سیاسیی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان دیاری نه‌کراوه‌ و له‌مباره‌وه‌ هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8657

Your Comment

You are replying to: .
captcha