نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی له‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ زیادبووندان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای پاریس بن.

کوردپرێس:

كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی گرنگیی بابه‌ته‌كه‌وه لووتكه‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای خسته‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵییه‌وه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "هه‌ر شتێک به‌ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بێت ئه‌نجامی كاره‌كانی خۆمانه‌، نه‌وه‌ی سه‌رده‌می من شكستی هێناوه‌ له‌ به‌رپرسیارییه‌تیی پارێزگاری كردن له‌ هه‌ساره‌كه‌ی."

گۆتێرێز وتیشی: "گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كێبڕكێیه‌كه‌ ئێمه‌ تێیدا دۆڕاوین به‌ڵام ده‌شتوانین بیبه‌ینه‌وه‌، خۆمان هۆكاری گۆڕانی كه‌شوهه‌واین و ده‌بێت هه‌ر خۆشمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین."

له‌ درێژه‌دا سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای پاریس بن و په‌نا بۆ وزه‌ی خاوێن ببه‌ن و ئه‌و كارگانه‌ له‌ناو ببه‌ن كه‌ دووكه‌ڵی زیانبه‌خش به‌ جیهاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شێک له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا نیگه‌ران بوون له‌ دۆخی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پێیان وایه‌ وڵاته‌كانیان بوونه‌ته‌ قوربانیی ده‌ستی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86552

Your Comment

You are replying to: .
captcha