کوردپرێس:
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی گرنگیی بابه‌ته‌كه‌وه لووتكه‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای خسته سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئهمساڵییهوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "هه‌ر شتێک به سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بێت ئه‌نجامی كاره‌كانی خۆمانه، نه‌وه‌ی سه‌رده‌می من شكستی هێناوه له به‌رپرسیارییه‌تیی پارێزگاری كردن له هه‌ساره‌كه‌ی."
گۆتێرێز وتیشی: "گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كێبڕكێیه‌كه ئێمه تێیدا دۆڕاوین به‌ڵام ده‌شتوانین بیبه‌ینه‌وه، خۆمان هۆكاری گۆڕانی كهشوههواین و ده‌بێت هه‌ر خۆشمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین."
له درێژه‌دا سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای پاریس بن و په‌نا بۆ وزه‌ی خاوێن ببه‌ن و ئه‌و كارگانه له‌ناو ببه‌ن كه دووكه‌ڵی زیانبه‌خش به جیهاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێک له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا نیگه‌ران بوون له دۆخی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پێیان وایه وڵاته‌كانیان بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی كاره‌ساته سروشتییه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment