ئانتۆنیۆ گۆتێرێس: كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا پێکهێنرا

به‌شی سووریا- سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕای‌گه‌یاند: كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا پێکهێنرا و له‌ هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا له‌ جنێڤ كۆ ده‌بنه‌وه‌.

کوردپرێس:

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باسی له‌ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا کرد و گوتی: کۆمیته‌که‌ پێکهێنراوه‌ و له‌ هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا له‌ جنێڤ كۆ ده‌بنه‌وه‌.

گوتیرێس له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ده‌وڵه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی كۆمیته‌ی ده‌ستووره‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن و له‌ هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا كۆمیته‌یێكی متمانه‌پێكراو، هاوسه‌نگ و گشتگیر له ‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ جنێڤ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و پێویسته‌ پێکهێنانی كۆمیته‌ی ده‌ستوور ده‌ستپێكی قۆناغی سیاسی بێت.

گوتیرێس ڕاشی‌گه‌یاند: پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پێکهێنانی كۆمیته‌كه‌دا چالاكیی به‌رجه‌سته‌ ئه‌نجام بدرێت و سوپاسی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ توركیا، ڕووسیا و ئێرانی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان له‌م قۆناغه‌دا.

شایانی باسه‌؛ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئایا ئه‌نجومه‌نی سووریا دیموکرات و پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) وه‌ک نوێنه‌ری کورده‌کان له‌و کۆمیته‌یه‌دا ده‌بن یان نا هیچ هه‌واڵێک تاکوو ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86538

Your Comment

You are replying to: .
captcha