کوردپرێس: لە دیدارەکەدا کە هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی پارتی ئامادەى بوو، فازڵ میرانى تیشکى خستەسەر بارودۆخى سیاسى و ڕەوشى ئەمنیى ناوچەکە و سەبارەت بە پرۆسەى سیاسى لە عێراق بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى دوا و ئاماژەى بە گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا کرد کە پێشکەوتنى بە خۆیەوە بینیوە و ڕاشکاوانە تێڕوانین و دیدگاى پارتیى لەم بارەیەوە خستە ڕوو و بە گرینگى زانى هەرچى زووتر ڕەوشى کەرکووک ئاسایى بکرێتەوە بە یەکڕیزى و یەکهەڵوێستیى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان.
سکرتێرى مەکتەبى سیاسى لەسەر هەماهەنگى و هاوکاریى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمەریکا و وڵاتانى هاوپەیمان لە شەڕى دژى داعش هیواى خواست کە پشتگیری کردنیان لە هەرێمى کوردستان بەردەوام و زیادتر بکرێت، بە جۆرێک کە خزمەتى بەرقەراریى ئەمن و ئاسایشى ناوچەکە بکات.
ستیڤ ڤیگن سوپاسى مەکتەبى سیاسیى پارتیی کرد بۆ ئەم دیدارە و خۆشحاڵیى خۆى دەربڕى لە پێشڤەچوونى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا و پشتگیریی خۆیانی لە پرۆسەى گفتوگۆى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى ئیتیحادى دەربڕى و جەختی لەسەر پاراستن و سەقامگیریى ئەمنیى ناوچەکە کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment