سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ئاشتیدا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئاشتییەوە دەڵێت "پابەندبوونی خۆمان بە پاراستن و پشتگیریكردنی ئاشتی لە ناوچەكە و جیهاندا دووپات دەكەینەوە".

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئاشتییەوە تویتێكی لەتۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەردا كردوە و دەڵێت "لە رۆژی جیهانیی ئاشتیدا، سەری رێز بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و گشت ئەوانەی گیانیان كردە قوربانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و شكستپێهینانی توندڕۆیی، دادەنەوێنین، هەروەها پابەندیی خۆمان بە پاراستن و پشتگیریكردنی ئاشتی لە ناوچەكە و جیهاندا دوپات دەكەینەوە".

بەگوێرەی بڕیارێكی ساڵی 2001ی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆژی 21 ی ئەیلولی هەموو ساڵێك بە فەرمی كراوەتە رۆژی جیهانیی ئاشتی بۆ بەرەنگاربونەوەی شەڕ و توندوتیژی. بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ساڵ لە هەرێمی كوردستاندا چەند چالاكییەك بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن.

News Code 86487

Your Comment

You are replying to: .
captcha