کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگا سنوورییه‌کانی ماردین و شانلی ئۆرفا داواکارییێکی فه‌رمییان پێشکه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تورکیا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانه‌وه چه‌ندین پزیشک ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه بکات به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ژێرخانی ته‌ندروستیی پێویست له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باکووری سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
به دوای ئه‌و داواکارییه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تورکیا داوای له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی 11 پارێزگای وڵات کردووه که تیمگه‌لێکی فریاکه‌وتن ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی تورکیا بکه‌ن و له‌م داواکارییه‌دا هاتووه: بۆ ئاماده‌کارییه‌کان له‌پێناو پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان دژی بنکه و باره‌گای YPG/PKK له باکووری سووریا پزیشکه‌کانتان بخه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بوو ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی تورکیایان بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment