به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لجووق میرزاکلی شاره‌وانی وهلاوهنراوی گه‌وره‌شاری دیاربه‌کر ئاماژه‌ی به په‌یامێکی ئه‌ردۆغان له ساڵی 2014دا کرد که له‌باره‌ی شه‌ڕی کۆبانێیه‌وه ده‌ریکردبوو و گوتی: هه‌موومان تاوانه‌کانی ئێوه ده‌زانین. هیچ یه‌کمان له‌بیر نه‌بردۆته‌وه. ڕۆژێک باجی ئه‌و کارانه ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن که کۆبانێ نه‌که‌وت به‌ڵام ئێوه خه‌ریکن ده‌که‌ون. ئیراده‌مان گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری ئێمه‌یه. ئیراده‌مان ئازادیی ئێمه‌یه. له مووسا ئه‌نته‌ر په‌یامێکم بۆ هه‌مووتان هه‌یه که ئه‌مه‌یه: Edî bes e.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا کرد و گوتی: حکوومه‌تی تورکیا پارێزه‌رێکی ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا نه‌کرد چونکه قسه‌یێکیان بۆ وتن نه‌بوو و ته‌نها چه‌ندین پارێزه‌ر له ئه‌ڵمانیاوه به‌شدارییان کردبوو. جارێکی‌تر هه‌موان ده‌بینن که چۆن ئه‌مانه له به‌رانبه‌ر مێژوودا مه‌حکووم ده‌بن.
شایانی باسه؛ له ڕۆژانی قه‌یراناوی شه‌ڕی کۆبانێ‌دا که داعش هێرشێکی دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره ئه‌نجام دا سه‌رۆک کۆماری تورکیا له مانگی سێپتێمبێری 2014دا ڕایگه‌یاندبوو: "کۆبانێ خه‌ریکه ده‌که‌وێت" ئه‌م لێدوانانه ده‌ستپێکی پڕۆسه‌یێکی قه‌یراناوی و ئاڵۆز بوو که خۆپیشاندانی خوێنینی ئه‌کته‌وبری ساڵی 2014ی لێکه‌وته‌وه و له‌و خۆپیشاندانه‌دا زیاتر له 50 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment