به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئان لینده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید تیشکی خسته سه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و وڵاته دژی کوردستانی سووریای به هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی وه‌سف کرد.
ناوبراو دۆخی باکووری سووریای به خراپ هه‌ڵسه‌نگاند و زیادی کرد: هۆکاری سه‌ره‌کیی جێگیر نه‌بوونی ئاشتی له سووریا ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یه له داواکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی سووریا. هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سووریا قووڵتربوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه و دۆخی مرۆڤیی ئه‌و وڵاته‌ش خراپتر ده‌بێت و له‌مپه‌ره‌کان له به‌رده‌م چاره‌کردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا زیاتر ده‌بنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕوونیشی کرده‌وه: حکوومه‌تی سوید لێدوانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باکووری سووریا به جیدی ده‌زانێت و وه‌بیری تورکیا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ده‌هێنینه‌وه که ده‌بێ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ڕچاو بکرێت. ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر باکووری سووریا دۆخی مرۆڤی ڕه‌هه‌ندگه‌لێکی جیدی به‌خۆوه ده‌بینێت. دۆخی کورده‌کان ته‌نها فاکته‌رێکه که کارتێکه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که ده‌بێت. ده‌ست پێکردنی دووباره‌ی دانووستانی ئاشتیی نێوان کورد و تورکیا ده‌توانێت پاشهاتێکی ئه‌رێنی له سنووره‌کانی سووریا و ناوچه‌که‌ی لێبکه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئیندیپێندێنتی تورکی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment