تورکیا لە ناوچەی ئارامی باکووری سووریا بنکەی سەربازی دادەمەزرێنێت

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند دەیانەوێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ژمارەیێک بنکە و بارەگای سەربازیی لە کوردستانی سووریا جێگیر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە: سوپای وڵاتەکەی ژمارەیێک بنکەی چاودێریی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا جێگیر دەکات بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئاکار روونی کردوەتەوە؛ تورکیا دەیەوێت بە قوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی نێوان سووریا و وڵاتەکەی پێگەی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا دابمەزرێنێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وەزیری بەرگریی تورکیا رەخنەی لە ئەمەریکا گرتووە بۆ ئەوەی هاوکاریی تەواوەتی سوپای وڵاتەکەی ناکات بۆ گەشت کردنی هاوبەش بە درێژایی 440 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی سووریا و تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86449

Your Comment

You are replying to: .
captcha