سێیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی خانووبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ به‌شداریی 150 كۆمپانیا و پڕۆژه‌ له‌ 10 وڵات سێیه‌مین پێشانگای خانووبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلوولی 2019 سێیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی خانووبه‌ره‌ و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ شاری هه‌ولێر کرایه‌وه‌.

سۆران قادر سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه‌ به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی 9ی 2019 سێیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی خانوبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ شاری هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌م پێشانگایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بواری خانووبه‌ره‌ و وه‌به‌رهێنان كه‌ 150 كۆمپانیا و پڕۆژه‌ له‌ 10 وڵات به‌شدارییان كردووه‌ و ئامانج له‌و پێشانگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شداربووانی پیشانگاكه‌ بتوانن نرخی شوقه‌ و خانوو له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ خه‌ڵک ڕابگه‌یێنن.

سۆران قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه‌ له‌ كوردستان داتایێكی وامان نییه‌ ڕۆژانه‌ یاخود هه‌فتانه‌ و مانگانه‌ نرخی شوقه‌ و خانوو له‌ كوردستان بزانین. ده‌مانهه‌وێت له‌ ڕێگای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ نرخی شوقه‌ و خانوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ بزانین و ئاگاداری به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخه‌كان بین و هه‌وڵیشمان داوه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌و پێشانگایه‌ كردووه‌ بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86429

Your Comment

You are replying to: .
captcha