مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق كۆ بوونه‌وه‌ و له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌ر دوو لاوه‌ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ چوارشەممە 18/9/2019 مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیێک لە ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر. لەوبارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

هەروەها لە دیدارەکەدا کە هوشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هه‌روه‌ها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و تەئکید لە پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86421

Your Comment

You are replying to: .
captcha